پۆڵەتیك پرێس
ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر هەڵوێستی خۆی لە بارەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان دەربڕی و رایگەیاند، ئەو سەردانە “مێژوویی و بوێرانە”یە.
ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر دەڵێت، “سەردانی برام پاپا فرانسیس بۆ عێراق پەیامی ئاشتی و پێكوەژیان و پشتیوانی بۆ هەموو گەلی عێراق پێیە”.
داواش دەكات، خوای گەورە پشتیوانی پاپا بكات و سەركەوتووی بكات و لەسەردانەكەیدا.
پێشترو لە ساڵی ٢٠١٩دا لە وڵاتی ئیمارات هەریەكە لە پاپا فرانسیس و شێخی ئەزهەر پەیمانامەی برایەتی مرۆڤایەتیان بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی و خۆشەویستی واژۆكرد.
ئەو پەیامەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ پێنجی ئازار بۆ یەكەمینجار لە مێژوودا پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراقی كرد.
لە سەردانەكەدا پاپا فرانسیس داوایكرد، فرەیی نەتەوەیی و ئاینی لە عێراق بپارێزرێت و هەموان كار بۆ یەكڕیزی بكەن، داواشیكرد چەكەكان بێدەنگ بكرێن و توندوتیژی نەهێڵرێت.