شێخی ئەزهەر بانگهێشتی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی هەینی، لە بەیاننامەیەکی وەقفی سوننەی عێراق ئاماژە بەوەکرا، هەریەکە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتنامەیان ئاراستەی شێخی ئەزهەر کردووە تا سەردانی عێراق بکات.

ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی عێراق لەدوای چەند رۆژێک لە سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دێت بۆ عێراق و کوردستان کە بە سەردانە مێژووییەکە وەسفکرا و چوار رۆژی خایاند و تێیدا چاوی بە چەند بەرپرسێکی عێراق و کوردستان کەوت و سەردانی چەندین شوێنی مێژوویی وڵاتەکەی کرد.

لەوبارەیەوە مولحان مکەوتەر، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هاتنی شێخی ئەزهەر هیچی کەمتر نییە لە هاتنی پاپا فرانسیس بۆ عێراق.

وتیشی: سەردانی گەورە پیاوانی ئایینی ئیدی سەربە هەر ئاینێک بن لە جیهانەوە، پاڵپشتییەکی مەعنەوی گەورەیە بۆ عێراق و عێراقییەکان و پێگەی وڵاتەکە بە هەمەجۆری ئاینە جیاوازەکانییەوە زیاتر بنیاددەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا