تەیف سامی: بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوام ئاسایی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە فەرمانگە ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوام ئاسایی دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە22ی شوبات، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوبات، ڕۆژانی شەممە و هەینی دەوام لە فەرمانگە ژمێریارییەکاندا ئاساییە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 20ی شوباتی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق، دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا