پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاد، پێویستە سەرکردایەتی حەشدی شەعبی ڕێکبخرێتەوە و پاکبکرێتەوە لە “خراپەکاران”.
ئەمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، “پێویستە سەرجەم سەرکردایەتی حەشدی شەعبی پابەندبن بە حکومەتی ناوەندەوە”، جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە حەشدی شەعبی پاکبکرێتەوە لە هێزە چەکدارەکان و “خراپەکاران”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ناکرێت حەشدی شەعبی ناوی لە سیاسەت و بازرگانی و ناکۆکی و ئاڵۆزییەکاندا بێت و دەبێت لێیان دووربکەوێتەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو موقتەدا سەدر داوای کرد، دەستەی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە و ئەندامانی چەکەکانیان دابنێن.
دەستەی حەشدی شەعبی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 دامەزرا، لەدوای ئەوەی چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر موسڵدا گرت، هاوکات، ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش.