پەرلەمان لەسەر دانەوەی قەرزی كارەبا هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

25 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان راگەیەندراوێك بۆرایگشتی بڵاو دەكەنەوەو رایدەگەیەنن، ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان بەپۆڵەتیك پرێس وتی: ئێمەی پەرلەمانتاران ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی موچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە.

راشیگەیاند، ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات.

ئاشنا عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەو ئەركە لەلایەن موچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی “پاشەكەوتی موچە” و “لێبڕینی موچە” و “نەدانی موچە”دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتیان.

راگەیاندراوی (25) پەرلەمانتار بۆ رایگشتیی كوردستان
ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە. بۆیە، هەڵوێستی ئێمەی پەرلەمانتاران بەمجۆرەیە:
1- ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات.
2- دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەم ئەركە لەلایەن موچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە؛ كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی “پاشەكەوتی موچە” و “لێبڕینی موچە” و “نەدانی موچە”دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە دە تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتیان.
3- دەبێت قەرزی كارەبا و ئاو و خانوبەرە و كۆی قەرزەكانی حكومەت، كە دەكەونە لای موچەخۆران، لەچوارچێوەی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020/ چاكسازیی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستان دا جێبەجێبكرێن، ئەمەیش بە كردنەوەی “هەژماری بانكیی” و پاكتاوكردنی قەرزرە كەڵەكەبوەكان یەكلابكرێتەوە، وەكچۆن لە مادەی (13/ بڕگەی یەكەم، خاڵی 1)ی یاساكەدا جەختی لەسەركراوەتەوە، نەك وەزارەتێك بێت و بارگرانی دیكە بخاتە سەر موچەخۆران، كە هێشتا موچەیەكی تەواوەتیی بێ‌ لێبڕین-یان وەرنەگرتوە.
4- ئێمەی پەرلەمانتاران ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی موچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە.

ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- عەلی حەمەساڵح.
3- شادی نەوزاد.
4- هەورامان گەچێنەیی.
5- شیرین یونس.
6- هەڵز ئەحمەد محەمەد.
7- ئاشنا عەبدوڵلا.
8- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
9- سەلمە فاتیح.
10- ئیسماعیل تەها سگیری.
11- سیروان بابان.
12- محێدین حەسەن یوسف.
13- سەرچنار ئەحمەد.
14- دابان محەمەد.
15- شێركۆ جەودەت.
16- شیرین ئەمین.
17- شەمۆل ئاشتی سابیر.
18- دیاری ئەنوەر.
19- شایان كاكە ساڵح.
20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.
21- جەلال محەمەد.
22- رزگار محەمەد.
23- روپاك ئەحمەد رەحمان.
24- یاسین خدر تەها.
25- كاروان گەزنەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا