لە عێراق ماتەمینی گشتی رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد سەعید حەكیم، یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە لە نەخۆشخانەیەكی شاری نەجەف لە تەمەنی 85 ساڵی كۆچی دوایی كرد، حكومەتی عێراق بڕیاریدا ئەمڕۆ شەممە ماتەمینی گشتی بەو بۆنەیەوە لەسەرتاسەری وڵات رابگەیەنێت.

رۆژی هەینی، محەمەد سەعید حەكیم، یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە لە تەمەنی 85 ساڵی كۆچی دوایی كرد، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە كەربەلا و سبەی یەكشەممە لە نەجەف، ڕێوڕەسمی دوا ماڵئاوایی بۆ سازدەكرێت.

بەوبۆنەیەوە حكومەتی عێراق ڕۆژێك ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و لە شاری نەجەفیش سێ‌ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

محەمەد سەعید حەكیم، كوڕی محەمەد عەلی كوڕی موحسن تەباتەبائی حەكیم بووە و لە ساڵی 1934 لە شاری نەجەف لەدایك بووە.

ئەو مەرجەعەی شیعەكان، بەرزترین پلەی مەزهەبەكەی هەبووە، كە ئایەتوڵڵا عوزما بووە، یەكێك بووە لەو كەسانەی بۆ شوێنگرتنەوەی عەلی سیستانی دیاریكرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا