وتەبێژی یەكێتی: ئەركی هەموو لایەكە هەوڵەكانمان بۆ ئارامی هەرێمی كوردستان یەكبخەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات و دەڵێت هەر جۆرە پەلامارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنێن.

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەكیەكەی شەوی12/13_3_2022 دەكەین، كە جارێكی تر كرایەوە سەر چەند ناوچەیەكی شاری هەولێری پایتەخت .

وتەبێژی یەكێتی وتی: ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر جۆرە پەلامارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنین. بۆیە ئەركی هەموو لایەكە پێكەوە هەوڵەكانمان بۆ ئارامی وسەقامگیر هەرێمی كوردستان وپاراستنی سەروەریی خاكی عیراق یەكبخەین.

شەوی 12_3_2022 ، 12 مووشەكی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەكانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكی لە هەولێر كران.

دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە لە ئەستۆ گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا