پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌گوێره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق، باج به‌ڕێژه‌ی 20% ده‌چێته‌سه‌ر و نرخی لیترێك به‌نزین له 450 دیناره‌وه ده‌بێته 540 دینار.
له‌باره‌ى كاریگه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌سه‌ر سوته‌مه‌نى و به‌تایبه‌ت به‌نزین له‌هه‌رێم، بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئێمه چاوه‌ڕوانى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ین بزانین سبه‌ینێ به‌چه‌ند جێگیر ده‌كرێت”.
وتیشى، “له‌ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزینیش ده‌بێت، به‌ڵام تا نرخى دۆلار جێگیر نه‌كرێت نازانرێت لیترێك به‌نزین بۆچه‌ند به‌رزده‌بێته‌وه”.
هاوكات به‌گوێره‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، باج به‌ڕێژه‌ی 10% ده‌چێته‌سه‌ر سه‌رجه‌م مۆڵ بازرگانییه‌كان، جگه‌ره و ئۆتۆمبێل، خواردنه‌وه كحولییه‌كان و چه‌ندین شتی دیكه.