سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، هەماهەنگی دیبلۆماسی لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریا هەیە لەبارەی بەشە ئاوی عێراقەوە.

لەوبارەیەوە عەلی رازی، وتەبێژی وەزارەت رایگەیاند، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ هاوتا سورییەکەی ئەنجامداوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی داهاتی ئاو و ئەو زیانانەی بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە بەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کەوت.

وتیشی: عێراق لەگەڵ سوریا لەهەماهەنگیدایە لەبارەی عەمبارکردنی ستراتیژی ئاوی بەنداوەکان و دابەشکردنی ئاو بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەچوارچێوەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی قسەی ئەو وتەبێژە عێراق بەردەوام دەبێت لەچاوپێکەوتن و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و تورکیاش بەمەبەستی دابینکردنی بەشە ئاوی خۆی لەرووبارە هاوبەشەکانی دیجلە و فورات.

لەئێستادا بەشێکی زۆر لەناوچە و شارەکانی عێراق رووبەڕووی قەیرانی ئاو بوونەتەوە و لەهەندێک جێی وڵاتەکە تەنانەت ئاوی خواردنەوەش نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا