ئاشتی عەبدوڵا: دوای بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی ڕێگە نادرێت هیچ ژنێک بێ ناسنامە بنێژرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاشتی عەبدوڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “لە 25 ی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا، هیچ ژنێک بێ ناسنامە بەخاک نەسپێردرێت”.

ئاشتی عەبدوڵا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئامانج لە بڕیارەکە گێڕانەوەی حورمەتە بۆ ئەو ژنانەی بەناوی شەرەفەوە بێ ڕێزیان بەرامبەر دەکرێت و ژمارە لەسەر گۆڕەکانیان دادەنرێت”.

دەربارەی ناسنامەی ئەو ژنە کوژراوەی ئەمڕۆ تەرمەکەی بەناو و ناسنامەی خۆیەوە بەخاک سپێردرا، ئاشتی عەبدوڵا وتی: ئەم ژنە ماوەیەک لەمەوبەر تەرمەکەی لەسلێمانی دۆزرایەوە و لە شوێنکارەکەی کوژرابوو، دواتر تاوانبارەکان دەستگیرکران، بەبڕیاری جێگری حکومەت نەنێژرا، تا ناسنامەکەی دۆزرایەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، “دوای بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی، ڕێگە نادرێت هیچ ژنێک بێ ناسنامە بنێژرێت، ناشتنی ئەم ژنەی ئەمڕۆش، یەکەم حاڵەتە کە ژنێک بەناو و ناسنامەی خۆیەوە و بەمەراسیمێکی شکۆدار بەخاک دەسپێردرێت”.

باسی لەوەشکرد، “دەمانەوێت ناشتنی ئەو ژنە بەناو و ناسنامەی خۆیەوە، هەنگاوێک بێت بۆ گۆڕینی کلتوری ژن کوشتن، کە دوای کوشتنیشیان ناو و ناسنامەیان ون دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا