پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و لەگەڵیشیاندا خوێندکاران خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، “مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و نەمانی پلەبەرزکردنەوە جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دەرگای زانکۆی سلێمانیان داخست”.
هاوکات، لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەراندا بەشێک لە خوێندکارانیش بەمەبەستی داواکردنی دەرماڵەکانیان و گەڕانەوەی مافەکانیان شانبەشانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد”.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی پێیناوەتە هەفتەی دووەمەوە و بەشێکیشیان دەڵێن، ڕاستە ئێمە مووچەی مانگی سێمان وەرگرتووە، بەڵام ئەوە تاکە داواکاری ئێمە نییە، ئێمە دەمانەوێت شکۆمان بۆ بگەڕێننەوە.