تا ئێستا چوار هەزار کۆچبەر گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەکردەوە، چوار هەزار کۆچبەری عێراقی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ برۆکسل، چاوی بە یلڤا جۆهانسن، دانوستانکاری ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ و کۆچبەران کەوت و بەیەکەوە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و عێراقیان تاوتوێکرد.

هاوکات، لە درێژەی قسەکانیاندا باسیان لە بابەتی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانە کرد کە لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا گیریان خواردبوو.

لایخۆیەوە فوئاد حسێن جەختی لەوەکردەوە، تا ئێستا چوار هەزار هاوڵاتی عێراق لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا بەشێوەی خۆویستانە گەڕێندراونەتەوە عێراق.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک