بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە هەولێر ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاووڵاتییەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 4:00 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرایەوە بەبوونی ڕووداوێکی شێلان لە شەقامی 100 مەتری نزیک سپۆرت سەنتەر شوێنی (غەزالی)”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (هۆندا ڤۆلستەر) کە بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاوڵاتیەک دادەکێشێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک لە بەغدا ئەرک دەبینێت بەناوەکانی (ملازم دیانا محەمەد فەرەج) و (رسل کمال عبدالرحمان) وە ئەوانی تر بەناوی (نور محەمەد فەرەج) و زامدار کردنی ئەفسەرێک بەناوی (ملازم افنان ابراهیم طاهر) کە باری تەندروستی ناجێگیرە”.

هاوکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ز. م. ج.) بەپێی ماددە (24)ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش داگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا