پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی داواكراو لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرا .

ئەمڕۆ چوارشەممە8ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق ، تۆمەتبارێكیان لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ه ، س ، ب) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کە بە تۆمەتباربووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا