پێشبینی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بودجەی 2022 دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكارێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوڕوان دەكرێت بەراورد بە بودجەی 2021 نرخی نەوت لە بودجەی گشتی ساڵی 2022 بەرزبێتەوە.

مەزهەر محەمەد راوێژكاری ئابوری كازمی رایگەیاندووە، پێشبینی دەكەن نرخی چاوەڕوانكراوی فرۆشی نەوت لە بودجەی 2022دا نزیك بێتەوە لە 55 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بودجەی 2021 نرخی بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلار جێگركرا، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕوان دەكرێت لە بودجەی 2022 لەنێوان 52 بۆ 55 دۆلار بێت كە 15% بۆ 20% زیاترە لە نرخی جێگیركراو لە بودجەی 2021.

ئەوەش دەخاتەڕوو، گەر داهاتی نانەوتی زیاد بكرێت ئەوا كورتهێنان بەڕێژەی 50 % لە بودجەی ئەمساڵ كەمدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا