مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت ناشکێنین و بەردەوام دەبین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەوە و پەیامی بەردەوامیی بایکۆتیان دا بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2024 و پاش رۆژێک لە دەرکردنی بەیاننامەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکانیان، مامۆستایانی ناڕازی جارێکی دیکە گەڕانەوە سەر شەقام.

مامۆستایان بەیاننامەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رەتدەکەنەوە و پێیان وایە هیچ ”دڵنیاییەک”ـی تێدا نییە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان.
مامۆستا عادل، یەکێک لە بەژداربووانی گردبوونەوەکە کە هاوکات نوێنەری مامۆستایانی ناڕازییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس قسەی کرد و ووتی، “ئێمە وەک مامۆستایان حەز ناکەین بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەین، بەڵام پێویستە حکومەت مافی رەوای مامۆستایان دابین بکات و ئەوان بەرپرسن لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ”.

داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی بریتییە لە چوار داواکاری سەرەکی:

مامۆستایانی ناڕازی جەخت لە جێبەجێکردنی چوار داواکارییان دەکەنەوە و سوورن لەسەر ئەوەی تا تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بایکۆت ناشکێنن.
داواکارییەکان پێکدێت لە پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا و هەر 30 رۆژ جارێک، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان، دامەزراندنی وانەبێژان و گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان.

دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەیاننامەیەکی لەژێر ناونیشانی “وەڵام” بە یاداشتی مامۆستایانی ناڕازی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا