ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی کۆیە لە هەولێر، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنێت لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

بەڕێوبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 10ی تشرینی دووەم، ژمارەیەک مامۆستای وانەبەژ دادەمەزرێنێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتی پەروەردە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەرچووی زانکۆ پەروەردەییەکانن بەپێی پسپۆڕیەتیەکان داواکراون، هەروەها بەپێی شوێنی جوگرافی بۆ هەموو خوێندنگەکان دیاری دەکرێن،

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی پێشوو، مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی دامەزراندیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا