“تورکیا بەردەوامە لە ناردنی کۆچبەرانی عێراقی بۆ بێلاڕوس”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرای کرد، “تورکیا هێشتا رێگە بە هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن دەدات بەڕێگەی ئاسمانی کۆچ بۆ بێلاڕوس بکەن”.

لەوبارەیەوە فەهمی حەمە حسێن، بەڕێوەبەری ئیدارەی دەزگای لوتکە رایگەیاند، “میدیاکان هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایە تورکیا رێگری لە هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن دەکات بەڕێگەی ئاسمانی بگەنە بێلاڕوس، بەڵام بەرپرسێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا ئاشکرای کردووە، هێشتا ئەم بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

وتیشی: هێشتا رێگە بە هاوڵاتیانی ئەو چەند وڵاتە دەدرێت لەڕێی تورکیاوە بچنە بێلاڕوس، چونکە بەڵگەنامەی فەرمییان پێیە و کەس ناتوانێت رێگریان بێت لە گەشتکردن.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی بێلاڕوس ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات لەڕێی سنوورەکانییەوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش وەک کارتێکی فشار دژی یەکێتی ئەوروپا بەکاردەهێنێت.

باسی لەوەشکرد، زۆربەی عێراقییەکان رەتیدەکەنەوە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان چونکە بەشێوەی فەرمی و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان چوونەتە بێلاڕوس، هیچ یاسایەکیش نییە پەنابەر ناچاربکات بۆ گەڕانەوە یان مانەوە لەناو وڵاتێکی دیکە.

بابەتی چوونە بێلاڕووس نوێ نییە، لەماوەی رابردوودا نزیکەی هەزار هاوڵاتی عێراق بەبیانووی گەشتکردن لەڕێی بێلاڕوسەوە چوونەتە خاکی لیتوانیا و پۆڵندا و وڵاتانی دیکەی ناو یەکێتی ئەوروپا، بەڵام ئەمجارە داخستنی سنوورەکان لەلایەن پۆڵنداوە بووەتەهۆی کۆبوونەوەی ئەو هەموو کۆچبەرە لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا