ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە سەردانی تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ” ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەكەین كە پشكنینیان بۆ ئۆتۆمبیلەكان كردوە، ئەنجامی پشكنینەكان گەڕاوەتەوە”.

هاتوچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران دەکات پێویستە رۆژی یەكشەممە 11ی تەمموزی 2021، سەردانی تاقیگەی پێشەنگ  تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەی ئۆتۆمبیلەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا