عێراق ساڵانە بە بڕی یەک ملیۆن تۆن سوتەمەنی پاڵپشتی لوبنان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرایکرد، بەغدا ساڵانە یەک ملیۆن تۆن سوتەمەنی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا لە لوبنان دابین دەکات و بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتە.

ئەحمەد ئەسەدی وەیزری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لەدوای سەردانەکەی بۆ لوبنان ڕایگەیاند،”عێراق لەگەڵ لوبنان دەوەستێت و پاڵپشتی لێدەکات و لە پرۆسەی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنداین، لەم سەردانەی نێوان وەزارەتی کاری عێراق و وەزارەتی کاری لوبنان کە پەیوەندیدارە بە ڕاهێنانی پیشەیی، تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و هەموو پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەپێدەدەین”.

ڕوونیکردەوە، گفتوگۆکان بۆ تاوتوێکردنی پرسە تەکنیکییەکان بەردەوامن و عێراق هێشتا ساڵانە یەک ملیۆن تۆن سوتەمەنی بۆ لوبنان دابیندەکات.

هاوکات، وەلید فەیاز وەزیری وزەی لوبنان، ڕۆژی یەکشەممە چاوی بە وەزیری کارەبای عێراق کەوت و پێداچوونەوەیان بە کێشە هاوبەشەکان کرد، کە کەرتی وزە لەهەردوو وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنن و هەروەها لوبنانییەکان داوایان لە حکومەت کرد بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی خاوی عێراق بۆ لوبنان.

لەکاتێکدا، عێراق لە مانگی ئابی 2021 دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی پێدانی نەوتی خاو بە لوبنان، بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بە سوتەمەنی کاردەکەن و بەو بڕەش لە ڕۆژێکدا نزیکەی چوار کاتژمێر کارەبا بۆ لوبنان دەستبەردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا