پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی باشوور و پاراستنیان لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، کەندا زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری بەخشیوە.
ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی پارێزگاکانی باشوور، حکومەتی کەنەدا یارمەتی دارایی بەبڕی سێ ملیۆن و 700 هەزار دۆلار پێشکەش بە عێراق کردووە.
ڕوونیکردەوە، ئەو پڕۆژەیە چەندین ئامانجی وەک پاراستنی زۆنگاوەکان لە گۆرانی کەشوهەوا و وشکەساڵی، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە ناوچە زۆنگاوەکان لەڕێگای دامەزراندنی پڕۆژەی پاککردنەوە و دابینکردنی ئاوی شیرینی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یارمەتییەکەی کەنەدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی بوژاندنەوەی زۆنگاوەکانی عێراق دێت، کە بریتییە لە گەیاندنی ئاوی خواردنەوە، پەرەپێدانی ژیانی دانیشتوانی گوندەکان، پەرەپێدانی ئاژەڵداری و رێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە ڕاوکردنی ماسی و ئاژەڵ لە ناوچەی زۆنگاو و باشووری عێراق.
لەکاتێکدا، زۆنگاوەکانی باشوری عێراق، بەهۆی کەمی بارین بارین لە وەرزی زستانی ڕابردوودا، لە ئەمساڵدا بەرەنگاری وکەساڵییەکی توند بوونەوە.