موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر داوا دەکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخرێت.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و کەسایەتی سیاسی ناوداری شیعەکان لە عێراق، داوای لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق کردووە دەنگدان لەسەر دەرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بکەن.

موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری جاران) نوسیوویەتی، له‌ چوارچێوه‌ی‌ پاڵپشتیکردنی زوڵم لێكراون و به‌تایبه‌ت برا و کەسوکارمان له‌ فه‌له‌ستین و غه‌ززه‌ی‌ خۆشه‌ویست، داوا له‌ حكومه‌تی‌ عێراقی و په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌ و ئاراسته‌كانیان ده‌كه‌م بۆ یه‌كه‌مجار  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌، ده‌نگ به‌ داخستنی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق بده‌ن”.

داواکەی سەدر لە کاتێکدایە، ئەمریکا و هاوپەیمانان بە یارمەتیدانی ئیسرائیل لە ‘هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە’ و کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی تۆمەتباردەکرێن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە و نزیکەی 12 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و زیاتر لە 20 سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا