قوباد تاڵەبانی: ئەم قسەیە لە من وەربگرن بەڵێن بێت ناهێڵم ژنکوژان ئارام بخەون

پۆڵەتیک پرێس
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمەوێت قسەیەک لەدڵەوە بەژنکوژەکان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو کاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەهەر شوێنێک قسەم بڕوات، ناهێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببن‌”.

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “وا راهاتووین بەیانیانی جەژن بە تەلەفۆنی پیرۆزبایی و سەردانیکردنی یەکتر رۆژەکەمان دەستپێبکەین، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەبیستنی هەواڵی تاوانێکی دڵتەزێن چاومان کردەوە، سەرلەنوێ پیاوێک لای ئاسایی بوو ژنێک بکوژێت”.

دەشڵێت “ئەمەوێت قسەیەک لەدڵەوە بەژنکوژەکان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو کاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەهەر شوێنێک قسەم بڕوات، ناهێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببن‌و دەبێ سزای خۆتان وەرگرن، لەهەر کوێیەک بن دەستگیرتان دەکەین. ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخەون. وەک داعشێک مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین”.

وا راهاتووین بەیانیانی جەژن بە تەلەفۆنی پیرۆزبایی و سەردانیکردنی یەکتر رۆژەکەمان دەستپێبکەین، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەبیستنی هەواڵی تاوانێکی دڵتەزێن چاومان کردەوە، سەرلەنوێ پیاوێک لای ئاسایی بوو ژنێک بکوژێت.
سوپاس بۆ خوا و بۆ خەمخۆری خەڵکی کوردستان و بۆ راگەیاندنەکان کە ویژدانی هەموومانیان هەژاند. سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەکان کە فریاکەوتن و پێش ئەوەی بکوژەکە، خۆی بزر بکات، یان بزر بکرێت، دەستگیریان کرد.
بەس تا کەی؟! تا کەی هەموو هەفتەیەک ئەبێت گوێبیستی کوشتنی ژنێکی تر بین بە ناوی کێشەی کۆمەڵایەتی؟ یان بە ناوی شەرەفەوە؟ ئاخر بۆ خاتری خوا چ شەرەفێک لە ژن کوشتندا هەیە؟ وەڵا هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە.
ئەمەوێت قسەیەک لەدڵەوە بەژنکوژەکان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو کاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەهەر شوێنێک قسەم بڕوات، ناهێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببن‌و دەبێ سزای خۆتان وەرگرن، لەهەر کوێیەک بن دەستگیرتان دەکەین. ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخەون. وەک داعشێک مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین.
چۆن ئێوە بێ رەحمن بەرامبەر ئەو ژنانەی دەیانکوژن، ئاوها بێ رەحم ئەبین بەرامبەرتان، چونکە دڵنیام خەڵکیش لەگەڵمان دەبن و پێیان خۆش دەبێت توندترین سزاتان بدەین، دڵنیام میدیاکارەکانیش پێیان خۆش دەبێت بێ رەحم بین بەرامبەرتان. چونکە ئەوەی ژن ئەکوژێت نە شایەنی رەحمە، نە شایەنی لێبوردنە.
دەبێت بە هەموومان بیری ژن کوشتن روورەش و ریسوا بکەین. کات هاتووە بیری ژن کوشتن لە رەگ و ریشەوە لەکۆمەڵگاکەمان هەڵتەکێنین. بۆ ئەمە، فشاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چاو و قەڵەمە تیژەکەی نوسەر و رەخنەگر و راگەیاندنکارەکانمان پێویستە. ووتە کاریگەرەکانی مامۆستایانی ئاینیمان پێویستە کە بە بیرمان بهێننەوە ژن کوشتن وەک هەمو کوشتنێکی تر حەرام کراوە.
بەو هیوایەی رۆژێکی وەک ئەمڕۆمان بەسەر نەیەتەوە.
درود بۆ گیانی پاکی ئەو ژنانەی تاکە تاوانیان ژن بوونیان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا