پەرلەمانتارێكی یەكێتی پلانی حزبەکەی بۆ پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵدەدات لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 ی عێراقدا ماف و شایستە داراییەكانی گەلی كورد جێگیر بكات، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: پڕۆژەكانی یەكێتی لە بودجەدا بۆ خزمەتی زیاتری خەڵكی هەرێمی كوردستان و گەلی عێراقە و ئامانجی خزمەتكردنە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پڕۆژەی زۆری هەیە كە لەبەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستانە و سوورە لەسەر ئەوەی پڕۆژەكانی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 جێگیر بكرێت.

دەشڵێت: داواكارییەكانی یەكێتی پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە و بەرژەوەندی گشتی خستووەتە پێش بەرژەوەندییەكانییەوە و هەموو هەوڵێك دەدات كە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا جێگیر بكات.

د.نەرمین مەعروف وتی: یەكێتی بۆ ناوچە جێناكۆكەكانیش پلان و بەرنامەی هەیە و پێكهێنانی لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپان هەروەها مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ئەو ناوچانە بۆ سەر میلاكی حكومەتی عێراق لەو پڕۆژانەن كە یەكێتی بۆ خزمەتی ناوچە جێناكۆكەكان هەوڵی بۆ دەدات.

وابڕیارە لەكۆتایی مانگی شوباتدا حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بنێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت، بۆ پڕۆژە یاساكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند پڕۆژەیەكی ئامادەكردوە كە سەرجەمیان بۆ ئارامی و خزمەتی زیاتری گەلی عێراق و خەڵكی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا