سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایەك لە حكومەتی داهاتووی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هیوادەخوازێت دوای دەستبەكاربوونی حكومەتی داهاتووی عێراق بتوانن لە بەغدا و هەولێر یاسایەك بنوسن بۆ نەوت و گاز كە دواتر لە پەرلەمانی عێراق پەسند بكرێت كە ئەوەش لە خزمەتی عێراق و كوردستانیشدا بێت.

رۆژی چوارشەممە 26-10-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز-دا وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، چاوەڕوان بووین دوای پەسندكردنی دەستوور، بەبێ جیاوازی دەستوور جێبەجێ بكرێت و دەسەڵاتدارانی بەغدا هەموو دەستوور وەكو خۆی جێبەجێ بكەن، بەڵام ئەمە رووینەدا و هەندێك كەس بە حەز و ویستی خۆیان تەفسیریان بۆ دەستوور كرد، لە هەندێك شوێنیش دەستووریان یان جێبەجێ نەكرد یان لە بەرژەوەندی هەندێك كەس جێبەجێ كرا كە بەداخەوە خەڵكی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستانیش سوودمەند نەبوون.

مەسرور بارزانی وتیشی، وەك دەبینین لە زۆر شوێنی تری عێراق خەڵكی عێراق لە خزمەتگوزارییە هەر سەرەتاییەكان بێبەشن، ئەمەش بەو مانایە نییە عێراق خاوەنی سامانێكی سرووشتی زۆر نییە بەپێچەوانەوە سامانێكی زۆر لە عێراق هەیە، بەڵام ئیدارەدانێكی خراپ هەبووە و پێشلكردنی دەستوور تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا