بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە و نرخەکەی دابەزاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕێکی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە20ی حوزەیران، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 252 ملیۆن و 86 هەزار و 600 دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە 56 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە و 195 ملیۆن و 386 هەزار و 600 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.

لەدوای خستنەڕووی بڕی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، نرخی دۆلار بەراوارد بە کاتی کرانەوەی بازاڕەکانی دراو دابەزی و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار و 600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا