پەیامێك لەحكومەتی هەرێمەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار.

شەوی ڕابردوو ئاگرێک لەنێو نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی تایبەت بەکۆرۆنا کەوتەوە، کە بەهۆیەوە ٦٠ کەس لەنێو نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش لەنەخۆشخانە و تەندروستکاران برینداربوون.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، “لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دەربڕیوە بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان”.

هۆکاری هەردوو ڕوداوەکەی ئاگر لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا پەیوەندی بە کۆگا و مامەڵەكردن لەگەڵ بوتڵی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکەوەیە، کە ئەگەر پارێزگاری لێنەکرێت، یان مامەڵەی گونجاوی لەگەڵ نەكرێت، لەکاتی بوونی ئاگردا بەماوەیەكی كەم ئاگرەکە چەند بەرامبەر دەکات.

هاوكات،هەر شەوی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی نەخۆشخانە سووتاوەکەی کرد و لەوێ بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکەی دەرکرد و بڕیاری لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لەڕووداوەکەدا.

ئەمە لەكاتێكدایە،لە مانگی نیسانی رابردووشدا، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، لە بەغدا كەوتەوە و زیاتر لە 80 كەس گیانیان لەدەستدا و 110 كەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا