میترۆ: توندوتیژی رەتدەكەینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، “هەموو رواڵەتێكی توندوتیژی رەتدەكەینەوە پێمان وایە سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هۆكاری پشێوین، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی خوێنكارانی زانكۆ كە داوای لانی كەمی مافەكانیان دەكەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، دژی لێبڕینی دەرماڵەکانیان و پێنەدانی بەشە ناخۆیی بە خوێندکارانی پارالێڵ، خۆپیشاندانیان سازکرد.

لایخۆیەوە نوێنەری سەنتەری میترۆ لەناو خۆپیشاندانەكەوە رایگەیاند، “لە ئەنجامی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و دەمانچەی كارەبایی، چەند خۆپیشاندەرێك بریندار بوون و تیمی كەناڵەكانی، كوردسات، رووداو، پەیام، ناسنیوز، پۆڵەتیك پرێس، ئازاریان پێگەیشتووە یان رێگری روماڵكردنیان لێكراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری میترۆدا ئەوەش هاتووە، “لە كاتێكدا هیچ دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی بۆ ئەو داخوازیانە رانەگەیەندراوە، هێزە ئەمنییەكان داری كارەبایی و گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بە خوێندكاران بەكارهێناوە، بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك و میدیاكارێك ئازاریان پێگەیشتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا