پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق و هاوتا ئێرانییەکەی، بەمەبەستی هاریکاری تەندروستی نێوان هەردوو وڵات یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
ئەمڕۆ شەممە8ی تەمموز، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، لەگەڵ بەهرام عەینوڵڵا، وەزیری تەندروستی ئێران، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ هاوکاری تەندروستی و پزیشکی نێوان عێراق و ئێران واژۆکرد”.
ڕوونیکردەوە، یاداشتەکە کۆمەڵێک دۆسیەی لەخۆگرتبوو گرنگترینیان بریتین لە، بە لۆکاڵیکردنی پیشەسازییەکانی دەرمانسازی، ئاڵوگۆڕی ئەزموونی تەندروستی و پزیشکان و هاوکاریکردن لە بوارە نێودەوڵەتییەکان.