مالیكی مەرجی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە

ئەم بابەتە 230 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، مەرجی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە.

گاتع روكابی سەركردە لەدەوڵەتی یاسا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ناگەڕێتەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، مەگەر جەماوەر داوای گەڕانەوەی بكات.

گاتع روكابی راشیگەیاند، ئەگەر خواستی زۆری جەماوەری نەبێت، هەرگیز مالیكی بیر لەوەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە نوری مالیكی خواستی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیەو بۆ ئەو مەبەستەش ئێران پشتگیری دەكات.

مالیكی لەساڵی 2006 پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتن‌و دوای چوار ساڵ لەساڵی 2010 بۆ خولی دووەم، تا ساڵی 2014 سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک