پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزییەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەوەخوار 80 دۆلار.
بەگوێرەی دواین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە نرخەکانی نەوت چەند دۆلارێک بەرزبوونەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 82 دۆلاری تێپەڕاند.