هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی حکومەتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی جەخت لەوە دەکاتەوە حکومەتی وڵاتەکەی کار لەگەڵ هەر حکومەتێک کە لە ئیسرائیل دەسەڵات بگرێتە دەست.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندووە، بڕیاری ئیسرائیلیەکان لەبارەی حکومەتەکەیانەوە لەدەستی خۆیاندایە، وەک هەر دیموکراتیەکی تر، ئێمەش کار لەگەڵ هەر حکومەتێکی ئیسرائیل دەکەین وەک چۆن پێشتر هەروا کارمان کردووە”.

وتیشی، ” جۆ بایدن کاری لەگەڵ هەموو حکومەتەکانی ئیسرائیل کردووە لەو کاتەی گۆڵدا مایەر سەرۆک وەزیران بووە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، لە دیموکراتیدا حکومەتەکان دەگۆڕێن، کار لەگەڵ هەر حکومەتێک دەکەین سەرۆک وەزیرانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بێت یاخود هەر کەسێکی دیکە”.

یائر لابید، سەرۆکی پارتی یەش عەتیدی ئۆپۆزسیۆن ، لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆڤین ڕیڤلینی سەرۆکی ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە کە دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت ئەوەش دوای ئەوەی چەندین جار بنیامین ناتانیاهۆ لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا شکستی هێنا.

رێککەوتنی لابید لەگەڵ بەفتالی بینیت، سەرۆکی پارتی یەمینا ی ئۆپۆزسیۆن و چەند لایەنێکی دیکەی چەپڕەوو ڕاستڕەو و لایەنێکی عەرەبیش پێکدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا