لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا چوار ئەندامی داعش کوژران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی دوو سەرچاوەی ئەمنی ڕایانگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە کەرکوک و سەڵاحەدین چوار ئەندامی داعش کوژران.

بەگوێرەی یەکێک لە سەرچاوەکان، “هێزە ئاسمانییەکانی سوپا لەکاتی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوونی ئەندامانی داعش، لە سامەرا سێ ئەندامیان کوشتووە”.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی ڕایگەیاند، “لیوای 40ی سەربە حەشدی شەعبی، لە زنجیرە چیاکانی ماما لە چوارچێوەی پارێزگای کەرکوک ئەندامێکی داعشیان کوشت”.

لایخۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لە کاتە درەنگەکانی شەوی ڕابردوو بە بەکارهێنانی فڕۆکەی F-16 دوو هێرشی ئاسمانیان کردووەتەسەر زنجیرە چیاکانی ماما لە قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکوک، لەو هێرشەدا مۆڵگەکانی داعشیان کردووەتە ئامانج.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا