پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند، تیمەكانیان لەچەند رۆژی رابردودا لەسێ چالاكیدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 25 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و حەبی كەپتاگۆن، پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیركراون.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەچالاكی یەكەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرا دەستبگرن بەسەر بڕی 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و یەك كیلۆ حەبی كەپتاگۆن، دوو گەورە بازرگانیش دەستگیربكەن.

لە چالاكی دووەمیشدا دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا دەستبەسەر بڕی حەوت كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و دوو بازرگان دەستگیربكەن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە چالاكیەكی تردا توانرا حەوت كیلۆ تۆچای تێكەڵ بەماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێك دەستگیربكەن، تۆمەتبارەكانیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا