بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ماتەمینی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، یەکێک لە قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی مامۆستای قوتابخانەی خاڵە جوتیاری بنەڕەتییە.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، پرسە و ماتەمینی بۆ روداوی تەقینەوەی سیستمی غازی ناو خانوویەكی گەڕەكی كازیوەی دووی شاری سلێمانی رادەگەیەنێت، كە بوەهۆی كۆستێكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی شارەكەمان بەتایبەتی.

وتیشی، “لەو روداوە كارەساتبارەدا، بەڕێز چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان مامۆستا لە قوتابخانەی خاڵە جوتیاری بنەڕەتی گیانی لەدەستداوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە، بۆ گیانی پاكی مامۆستا چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان و سەرجەم كۆچكردوان پرسە و سەرەخۆشی و ماتەمینی خۆمان رادەگەیەنین و لە خوای گەورەش داواكارین شیفای بەپەلەی بریندارەكان بدات.

May be an image of 1 person, standing and outdoors

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا