تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەین بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ تونێل بەڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامی دەربەندیخان بڕیار درا کە ڕێگای سەرشاح واتا ڕێگای چیای (بەرانان) تەنها بۆ هاتووجۆ کردنی ئۆتۆمبێلی بچوک بەکاربهێنرێت واتا هیچ جۆرە بارهەڵگرێک ڕێگای پێ نادرێ لە ڕێگەی شاخەوە هاتووچۆ بکات نە بە بەتاڵی و نەبە بارەوە.

باسی لەوەشکرد، ڕێگای بەدیل بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە واتا بارهەڵگر ڕێگای ناوتاق دەبێ ڕۆیشتن و هاتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا