پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
هاوکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و تۆزێکی سووک بەرزدەبێتەوە، پلەکانی گەرماش بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 26 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 19 پلەی سیلیزییە.