كۆمەڵ: بەشداری هیچ گفتوگۆیەك بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی رایدەگەیەنێت، بەشداری هیچ گفتوگۆ و دانووستانێك ناكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا لە محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان رایگەیاند: ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، رایدەگەیەنین بەشداری هیچ گفتووگۆ و هاوپەیمانییەك بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق ناكەین.

لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە رۆژی 10 ی ئەم مانگە ئەنجامدرا كۆمەڵی دادگەری كوردستان یەك كورسی پەرلەمانیی بە دەستهێناو ئەمنجامەكەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەناو كۆمەڵدا دروستكرد.

رۆژی 16 ی ئەم مانگە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی بۆ تاووتوێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەنجوومەنی باڵا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی خستە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی، بەڵام لەلایەن سەركردایەتییەوە ڕەت كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا