لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک ژنێک گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” ئەمڕۆ دووشەممە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە گوندی گۆمەشین روویدا و دوای گەیشتنی کارمەندانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە لەماوەیەکی کەمدا توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووداوەکەدا ژنێک بەناوی خەجیجە محەمەد سابیر لەدایکبووی 1955 گیانی لەدەستدا.

ڕوونیکردەوە، تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ژنەکە ڕوون نییە ئایا بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە بووە یان پێشوەختە بووە، بۆیە چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی داد دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا