پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، سەرجەم گەشتەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگیرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی نیسان، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاشکرایکرد، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە سەرجەم گەشتەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگیرا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشێوەیەکی کاتی لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم گەستەکانی هاتن و ڕۆشتنی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگرت.
ڕوونیکردەوە، گەشتەکان بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە ڕاگیراوە و لەدوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەوا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.