مەسرور بارزانی: توانیمان دۆخی كوردستان باشتر بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە چاكسازیكردن سەركەوتوو بوون و توانیویشیانە دۆخی كوردستان بەرەو باشتر ببەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، سەرەڕای ئاڵنگارییەكانی دوو ساڵی رابردوو، بەڵام سەركەوتوو بوون و توانیان دۆخی هەرێم باشتر بكەن.

وتیشی، “كاتێك ئێمە ئەركی ئەو كابینەیەمان لەئەستۆ گرت، رامانگەیاند چاكسازی دەكەین، كاتێكیش ئۆفیسم وەرگرت، رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووینەوە، لەوانەش: بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و داكەوتنی كەرتی بازرگانی و بزنس، وێڕای بوونی چەندین كێشەی ئەمنی لە ناوچەكە، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو گرفتانەش، ئێمە لە هەوڵەكانمان بۆ چاكسازیكردن بەردەوام بووین، هەرچەند كارێكی ئاسان نەبوو”.

هاوكات سەرۆكی حكومەت جارێكی دیكە باسی قەرزەكانی كابینەكەی نێچیرڤان بارزانی كردەوەو باسی لەوەكرد، كاتێك ئەوان ئەركی بەڕێوەبردنی حكومەتیان وەرگرت، بە ملیۆنان دۆلار قەرزیان لەسەر بووە، ئەوەش بارگرانییەكی گەورە بوو و ئەركێكی قورسی لەسەر شانی ئەوان دانا.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک