ڕوسیا یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە بیلاڕوسیا جێگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕوسیا لە هەنگاوێکی مەترسیداردا یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە بیلاڕوسیا جێگیرکرد.

جێگیرکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە بیلاڕوسیا بەشێکە لە پلانی ڕوسیا بۆ جێگیرکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆکرانیا.

لەوبارەیەوە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، تا کۆتایی هاوینی ئەمساڵ ژمارەیەکی دیکە چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕوسیا جێگیردەکەین.

پێشتر چەندین جار مشتومڕی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕوسیاوە هاتۆتەئاراوە و جیهانی خستووەتە نیگەرانییەوە، ڕوسیاش هەمیشە دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر بێت و پێویست بکات ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی پەنابباتەبەر ئەو بژاردەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا