پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە، لە چەند ناوچەیەکی دیکە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە14ی تشرینی دووەم، لە سنوری قائیمقامیەتی قەزاکانی چەمچەماڵ و دەربەندیخان نەوت دابەش دەکرێت”.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.