میدیا حسێن لەبارەی ئەو بەرهەمەی بۆ کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی وتووە زانیاری دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا حسێن، لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا و لەبارەی ئەو هەیەجانەی بۆ کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە وتووە، زانیاری ئەو چیرۆکە بۆ پۆڵەتیک پرێس دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، میدیا حسێن لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” 16ی ئادار چیرۆکێکی زۆر ناخۆشە خۆزگە لەجێی ئەو ئاوازە خەمناک و شیوەن و فرمێسک ڕشتنە کارێک بۆ شاری هەڵەبجە بکرایە، خەڵک ئەو برینەی ساڕێژ بوایە و ئازارەکەی بیرچووایەتەوە، بەتایبەتی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە”.

لەبارەی چیرۆکی ئەو بەرهەمەیەوە ئاماژەی بەوەکرد،” ئێمە کە دەگەڕاین بۆئەوەی بزانین خەڵکی هەڵەبجە لەکوێ بدۆزینەوە چووین بۆ چایخانەیەک لە ئەسحابە سپی و چایخانەی شەعب، کە کەسایەتییەکانی هەڵەبجەی لێبوون، پرسیارمان دەکرد لەبارەی ئەوەی خەڵک بەچی ئاراستەیەکدا ڕایکردووە و پرسیاری دیکەمان دەکرد وەک ئەوەی ئەو ژەهرە تا کوێ دەبووە هۆی کوشتنی خەڵک و ئاراستەی بایەکە لەکوێ بۆ کوێ بووە، لەکاتی ئەوەی وەڵامیان دەدایەوە بەبێ ئەوەی بیرم لای ئەوەبێت بیکەم بە هۆنراوە یان بەرهەمێکی هونەری وێنەیەکی خەیاڵی لا دروستکردم، لە بەهاری ساڵی 1988 لە هاوینی ئەو ساڵەدا شەوە ئاهەنگمان لە یانەی فەرمانبەران دەکرد، ئەم تێکستەم کە تەواو نەبووبوو بەڵام زۆریم داڕشتبوو وتم، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەرهەمەکە ئەونە بەهێز نییە لە ئاست ئەو کارەساتەدا بێت بەڵام توانای ئەو تەمەنە و ئەو کاتەم بووە”.

لەبارەی وەرگرتنی خەڵات لەسەر ئەو بەرهەمە ڕوونیکردەوە، “لەلایەن خەڵک و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجەوە دوو بۆ سێ جار ڕێزلێنانم بۆکراوە، مەڵبەندی نوێێ شارەزوریش لەیادی هەڵەبجەدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان بۆ کردووم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا