پێشبینی ئاژەڵەكان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی رۆیتەرز ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تێیدا چەند ئاژەڵێکی باخچەی ئاژەڵانی سیبریا پێشبینی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوو شوتی دانراوە کە یەکێکیان وێنەی دۆناڵد ترەمپ و ئەوەی دیکەش وێنەی جۆ بایدنی لەسەر کێشراوە تا ئاژەڵەکان یەکێکیان هەڵبژێرن.

لە ڤیدیۆکەدا ئەوەش هاتووە، ورچێک لەژێر ناوی بۆیان بایدن هەڵدەبژێرێت، لە بەرامبەریشدا، پڵنگێک لەژێر ناوی پارتریک ئەو شوتیە هەڵدەبژێرێت کە وێنەی ترەمپی لەسەرە.

هاوکات، پڵنگە رەنگ سپییەکە زۆربەی کاتەکان بەو شوتییە یاری دەکات کە وێنەی بایدنی لەسەرە و ئەو شوتییە هەڵدەبژێرێت کە وێنەی بایدنی لەسەرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠١٦ ورچەکە دۆناڵد ترەمپی هەڵبژاردووە، ئەوەبوو لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵە توانی ببێتە براوە و بووە سەرۆکی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا