ئەڵمانیا و ئیسپانیا کاتی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا رایگەیاند، مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو وڵاتەکەی دەست دەکات بە ژەمپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاوڵاتیانی، هاوکات بڕیارە ئیسپانیاش مانگی ئایاری داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ڤاکسین بکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەڵمانیا و ئیسپانیا کاتی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنایان ئاشکرا کردووە، لەوبارەیەوە یێنس شپان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاند، مانگی داهاتوو وڵاتەکەی دەست بە پێدانی ژەمە ڤاکسین بە هاوڵاتیانی دەکات.

جەختی لەوەش کردەوە، وڵاتەکەی بڕی ٣٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنای لەڕێی کۆمسیۆنی ئەوروپا و گرێبەست و بژرادەی دوو قۆڵییەوە دەستکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە، پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، مانگی ئایاری ٢٠٢١ مەدرید دەست بە بەرنامەیەکی گشتگیری ژەمپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات.

بەمەش ئەڵمانیا و ئیسپانیا دەبنە یەکەمین وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا کە وادەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا