پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بوومەلەرزەیەکی بەهێز، ئەمڕۆ تایوانی هەژاند، کە بەهێزترین بوومەلەرزە بووە لە 25 ساڵی ڕابردوودا.
ئەمڕۆ چوارشەممە3ی نیسان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.5 پلەی ڕێختەر لەنزیک تایوان کاتژمێر 9ی بەیانی بەکاتی ناوخۆی ژاپۆن ڕوویدا.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، هۆشداری لە ڕوودانی تسونامی لەو دوورگانە دەدرێت کە دەکەونە باشووری ژاپۆن، هەروەها دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاند،” پێشبینی دەکرێت شەپۆلی تسونامی بگاتە دورگە دوورەکانی ژاپۆن لەنزیک تایوان”.
بوومەلەرزەکە، زیانێکی زۆری بەر شوێنەکانی نیشتەجێبوون گەیاندوە، هەروەها گیانلەدەستدان و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.