قەڵای کەرکوک خرایە لیستی شوێنەوارەکانی یونسکۆ

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند، قەڵای کەرکوک لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ خرایە لیستی سەرەتایی شوێنەواریی جیهانی.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند، ئەم بڕیارەی یونسکۆ دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی قەڵای کەرکوک لەڕووی هەمەجۆرییە کولتوریەکەی کە مزگەوتی پێغەمبەر دانیاڵی تێدایە لەپاڵ مزگەوتی گەورە و مزگەوتی عەریان و بوونی کڵێسای ئوم ئەحزانی کلدانی.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەت، هۆکارێکی دیکەی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بینای قەڵاکە دەگمەنە لەڕووی بنیادنان و قۆناغێکی گرنگی مێژووی مرۆڤایەتی ئاشکرادەکات.

قەڵای کەرکوک لە ناوەڕاستی شاری کەرکوکدایە و دێرینترین بەشی شارەکەیە، شوێنێكی گەشتیارییە ‌و بەبڕوای بەشێک لە مێژووناسان، مێژووەكەی بۆ پێنج هەزار ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە و لەسەردەمی لۆلۆیی‌ و گۆتییەكاندا دروستكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا