پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهاء نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلادەبێتەوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهاء نوری بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی خۆیان پێشنیاز نەکردووە وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق”.
وتیشی، “چاوەڕێی ڕێککەوتنی کوردەکان دەکەین بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەر لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان”.
ئاشکراشی کرد، لە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران سەرجەم لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادە دەبن و لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی دەبێتەوە”.