سبەی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی سێشەممە، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و رۆژی چوارشەممەش لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجەو موچە كۆببنەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانی وەفدەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی: سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئیختیارییە و نیشاندەری نیەتی جددی حكومەتی هەرێمە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرجەم پرسە داراییەكان.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێكی ڕیشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا